بە پێی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی لەم بارەوە وتی: گەڵاڵەی زانستی لێکۆڵینەوەیی کلینیکی گەشەی گوندەکان لە لایەن زانکۆی کوردستان لە ٧٠٠ گوندی کوردستان لە حاڵی بەڕێوە چوون دایە و هیوادارین بە پشتیوانی بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام بتوانین گەڵاڵە پەسندکراوەکان بەڕێوە ببەین. تا ئێستا دوو هەزار و ٨٠٠ پرۆژەی گەشەیی پەسند و پێشنیار کراوە کە هیوادارین بەڕێوە بچن.
ئەو وێڕای ئاماژە بە چالاکییەکانی ئەم بنکەیە، وتیشی: هیوادارین وەڕێخستنی ناوەندی داهێنان و پێشکەوتنی ئەم ڕێکخراوە لە زانکۆی کوردستان ببێتە سەرچاوەی خزمەتگوزاری گەورە بۆ خەڵکی کوردستان.
سادقی کلینیکی گەشەی گوندی شوێنێک وەکوو دەرفەتێک بۆ خوێندکاران ناو برد و وتی: خوێندکاران دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەفرایەتییە گونجاوەکان هەنگاوێک لە پێناو پێشکەوتن هەڵبگرین.
Your Comment