ئەمریکا و بووژانەوەی داعش لە سووریا؛ داگیرکاری تا تاڵان کردنی نەوت

ئەمریکا بە شێوەی سیستماتیک خەریکی بووژانەوەی داعش لە سووریایە تا وێڕای ڕێگری لە کۆنترۆڵی بنکەی ستراتیژیکی ئەلتەنەف لە لایەن سوپای سووریاوە، هەروەها بتوانێت سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی ئەو وڵاتە بچاپێنێت.

ئاژانسی هەواڵی میهر، زنجیرە گۆڕانکاری و ڕووداوە ئەمنیەتییەکان لە سووریا لە ماوەی هەفتەکانی دوایی نیشان لە ئەوەیە کە هەندێک لایەنی بیانی بەدوای بووژانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئەو وڵاتەن. لە کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوو بوو کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی سەربازیان کردە سەر خاکی سووریا. سیستەمی بەرگری سوپای سووریا ژمارەیەک لە مووشەکە هاوێژراوەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیی شوێنگیری کرد و تێکی شکاند.

هێرشەکانی ئیسرائیل و داعش پێوەندیدارن

بەم حاڵەوە، هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای حەما لە سووریا لە کۆتاییەکانی هەفتەی ڕابردوو بووە هۆی کوژرانی ٤ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک. چەند ڕۆژ دواتر ڕووداوێکی ئەمنیەتی دیکە لە سووریا ڕووی دا. بەم شێوەیە، ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە پاسێکی موسافری کە لە رێگای دەیرەزوور-پالمیرا ڕێت دەکرد، هێرشی تیرۆریستیی کرایە سەر.

هاوکات بوونی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەکان لە ئەو وڵاتە هەڵکەوت نییە و لەهەمان پێوەندیدا، سەرچاوەیەکی سەربازی سووری لە لێدوانێکدا وتی: نزیک کاتژمێر 13:40 ی نیوەڕۆی یەکشەممە پاسێک کە خەریکی گواستنەوەی سەربازەکان لە ڕێگای دەیرەزوور-تەدمۆر لە ناوچە مالحە-شەولا رێی دەکرد، لەلایەن گرووپێکی تیرۆریستییەوە لە ناوچەی ئەلتەنف کرایە ئامانج. بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، لە ئەو هێرشە تیرۆریستییە سێ سەرباز کوژران و 10 سەربازی دیکەش بریندار بوون. بێ گومان، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە ئەو وڵاتە بێ پێوەندی نییە.

هەر ئەو جۆرە کە باس کرا، هاوکات بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پارێگزای حەما لەگەڵ هێرشە تیرۆریستییەکان لە دەیرەزوور بە شێوەی هەڵکەوت ڕووی نەداوە. کەواتە ڕوونە کە هەوڵگەلێک بۆ بووژانەوەی تیرۆریستی تەکفیری داعش لە سووریا دەستی پێکردووە؛ هەوڵگەلێک کە لە ژووری بیری ئەمریکاوە دارێژراوە و ئێستا ئیسرائیل و گرووپە تیرۆریستییەکانی بەڕێوەی دەبەن.

ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە بووژانەوەی داعش

ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕێگای هەوڵ بۆ بووژانەوەی داعش لە سووریا ئامانجی جیاواز شوێنگیری دەکەن کە لە گرینگترینی ئەو ئامانجگەلە، لاواز کردنەوەی هێزەکانی بەرخۆدانی سووریایە. بەرپرسانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ بە باشی دەزانن کە ئێستاکە هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا زۆربەی ناوچە و شارە ستراتیژییەکان بەتایبەتی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتیان کۆنترۆڵ کردووە و هەر بۆیە، ئوەان گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە دووبارە کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچە ستراتیژیانە لاواز کردنەوەی هێزەکانی بەرخۆدانە.

بنکەی ستراتیژیکی ئەلتنەف گرینگایەتی زۆری بۆ ئەمریکا هەیە و هەر بەو هۆکاەوە، واشنتۆن هەول دەدات رێگری بکات لە کۆنترۆڵی ئەو بنکە لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە. ناوچەی ئەلتەنەف لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ناوچە سێ گۆشی سنووری سووریا، ئۆردۆن و عێراقە. ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەو ناوچەیەی داگیر کردووە و تێیدا بنکەی سەربازی و باندی فڕۆکەخانە بۆ گەشتی فڕۆکە سەربازییەکانی خۆیی چێ کردووە. خاڵی جێ سەرەنج ئەوەیە کە ئیسرائیل لە هێرشی سەربازیی ئەم دواییە بۆ سەر سووریا، ڕوانینێکی تایبەتی بە ئەو ناوچە هەبووە.

لە ڕاستیدا، شارگەلێک کە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە بوردمان کران، هەر ئەو شارانەیە کە سوپای سووریا لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو هەوڵی دابوو لە رێگای بنکەی ئەلتەنەفەوە کۆنترۆڵیان بکات؛ بنکەیەک کە ئێستاکە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکایە. ئامانجی ئیسرائیل ئەوە بوو کە بە ئەو هەوڵەی خۆی ڕێگری بکات لە تەواو بوونی ڕەوتی داگیر کردنی ناوچەی ئەلتەنف لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە.

لە ڕاستیدا، ئەمریکا و ئیسرائیل بە باشی دەیانزانی کە سوپای سووریا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاڵقەی گەمارۆی ناوچەی ستراتیژیک ئەلتەنف تەنگتر دەکاتەوە. بەهۆی گرینگایەتی جوگرافیای ئەو بنەکە بوو کە ئیسرائیل دەیرەزوور و بوکەمالی بۆ هێرشی سەربازی هەڵبژارد. لە هەلام حاڵدا، یەکێکی دیکە ئەمانجەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ لە بووژانەوەی داعش لە سووریا، کۆنترۆڵی ناوچەی سنووری و ستراتیژیکی ئەلبوکەمالە.

گرینگایەتی ستراتیژیک بوونی ئەو ناوچە لە شوێنگەی جوگرافیاییەکەیدایە، چونکوو ئەلبوکەمال لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان سووریا و عێراق هەڵکەوتووە. بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن تا لە رێگای کۆنترۆڵ کردنی ئەلبوکمال لەلایەن تیرۆریستەکانەوە، بە یەک گوللە دوو ئامانج بپێکن. ئەوان لە ئەو ڕێگایەوە هەم دەتوانن ژمارەیەکی تیرۆریستی زیاتر بهێننە ناو خاکی سووریا و هەم دەتوانن تەکفیرییەکان لە ڕێگای ئەلبوکمالەوە ببەنە ناو ڕۆژاوای عێراق. بابتەێکی دیکە کە بووەتە هۆی هەوڵی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بووژانەوە داعش، بابەتی پێوەندیدار بە بەرزاییەکانی گوڵانە.

دزینی نەوتی باکووری سووریا 

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە باشی دەزانن کە کۆتایی تیرۆریزم لە سووریا بە واتای دەسپێکی هەوڵەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی خاکی داگیر کراوی ئەو وڵاتە دەبێت.هەر بەو بۆنەوە، واشنتۆن و تێلاڤیڤ تێگەییشتوون کە هەرچی زیاتر هەبوونی تیرۆریزم لە سووریا درێژتر ببێتەوە، ئاسایشی ئەوان لە گوڵانی داگیرکراو زیاتر دەبێت. رێک هەر بەو بۆنەوەیە کە زنجیرە هەوڵە دەرەکییەکان بۆ بووژانەوە داعش لە سووریا دەمێکە کە دەستی پێکردووە.

ئەمریکا بە توندی چاوی بڕیوەتە سەر سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی سووریا بەتایبەتی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هەول دەدەن بە بووژانەوەی داعش ژمارەیەکی زیاتر لە کیڵگە نەوتییەکانی کۆنترۆڵ بکەن. لە جووڵە نوێیەکانی ئەمریکا لە سووریا ئاوا دەردەکەوێت کە ئەمریکییەکان بەدوای تۆکمە کردنەوەی هەبوونی نایاسایی خۆیان لە ناوچە پڕ نەوتەکانی سووریا لەوانە دەیرەزوورن.

پێشتریش نزیک بە یەک ساڵ پێش ئەمریکییەکان دوو بنکەی نوێیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە نزیکی دەیرەزوور کردەوە و ئامانج لە ئەو هەوڵەیان دابین کردنی ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکانی هەڵکەوتوو لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند.

بەم پێیە، زۆر ڕوون و ئاشكرایە کە ئەمریکا بە ئامانجی کۆنترۆڵ کردنی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا بەتایبەتی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی هەوڵەکانی خۆیی بۆ بووژانەوە داعش دەست پێکردووە. لە هەمان پێوەندیشدا، ڕۆژانە هەواڵی زۆر لەسەر قاچاخی ڕێژەیەکی بەربڵاو لە سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکا دەبیسترێت. بە گشتی ئەوەی کە باس کرا، نیشانی دەدات کە واشنتۆن لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی جۆبایدن روانینێکی تایبەتی بە بووژانەوەی داعش لە سووریا هەیە.

News Code 35756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =