کوژران و توندوتیژی لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا زیادی کردووە

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە دوو حەوتەی ڕابردوو، 12 حاڵەتی کوژران لە کەمپی 62000ی ئەلهەول لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووی داوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە زیادبوونەوەی توندوتیژی لە کەمپی ئەلهەولی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە دۆخی نالەباری شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیی بنەماڵەکانی ئەندامانی داعش نیگەرانی خۆی دەربڕی.

هەواڵدەریی فەڕانسە لە زمانی بەرپرسانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕایگەیاندڵ تەنیا لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوو 12 حاڵەتی کوژران لەم کەمپە کە 80 لە سەدی دانیشتوانی ژن و منداڵن، ڕووی داوە.

هێزە کوردەکانی سووریا ئەندامی بنەماڵەکانی شەڕکەرانی داعشیان لە کەمپی ئەلهەول و چەند کەمپیتر جێ کردۆتەوە و داوایان لە 50 وڵاتی جیهان کردووە، خەڵکی وڵاتی خۆیان ببەنە دەرەوە و لە وڵاتانی خۆیان بیانپاریزن.

دوو بەرپرسی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای سەرنجی زیاتر بە دۆخی ئەو کەمپە و دۆزینەوەی ڕێگا چارەیان کردووە.

News Code 35685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =