بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی هاودڵی ئێران لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عێراق، ئەم کارەساتە گەورەیەی لە گەل و دەوڵەتی عێراق سەرەخۆشی وت.
خەتیب زادە ڕایگەیاند: تیرۆریزمی تەکفیری دووبارە ، عێراقی کردۆتە ئامانج و دەیەوێت ئارامی و پاوەجێی عێراق بشێوێنێت و ببێتە بیانوویەک بۆ مانەوەی بیانییەکان دەستەبەر بکات.
ئەوەشی وت کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە کە وەکوو ڕابردوو هاوکاری عێراق بکات.
بۆچوونی ئێوە