بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی ئیقتدار 99 ی هێزی زەوینی ئەرتەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادە بوونی ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، ئەیر سەرتیپ کەیۆمەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی و فەرمادە و بەرپرسانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و ئەرکانی ئەرتەش و بە بەشداری تیپی هەواوانی شیراز، هێزی تایبەت، کاردانەوەی خێرا و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و بە شێوەی بەربڵاو هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە کەنارەکانی مۆکرانی دەستی پێکرد.
ئەو مانۆڕە بە ئامانجی لێکدانەوەی ئاستی ئامادەیی ڕەزمی یەکینەکانی هێزی زەوینی ئەرتەش لە بەرانبەر هەڕەشەکان و گواستنەوەی خێرای هێزەکان لە شوێنێکەوە بۆ ناوچەی شەڕ لە بەرانبەر گەڵاڵە پێش بینی کراوەکان دەستی پێکرد و تێیدا هەموو جۆرە تاکتیکێکی داهێنەرانەی خۆجەیی بە مەبەستی لێکدانەوەی توانا چەند لایەنەکانی تیپی حیرفەیی هێزی زەوینی ئەرتەش بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە