ئەمریکا دەیان داعشی بۆ بنکەی ئەلتەنەف گواستەوە

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی 70 تیرۆریستی داعشیان لە بەندیخانەکانی حەسەکە بۆ بنکەی نایاسایی "ئەلتەنەف" لە سنووری سووریا لە گەڵ ئوردۆن و عێراق گواستەوە.

بە پێی هەواڵی میهر، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی 70 تیرۆریستی داعشیان لە بەندیخانەکانی حەسەکە بۆ بنکەی نایاسایی "ئەلتەنەف" لە سنووری سووریا لە گەڵ ئوردۆن و عێراق گواستەوە.

ئەم سەرچاوانە بە هەواڵنێری سانایان وت: سەربازانی ئەمریکی ئەم تیرۆریستانە کە لە بەندیخانەی "قوتابخانەی پیشەیی" لە شاری حەسەکە کە لە ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکان دایە، بردۆتە دەرەوە و بردوویانی بۆ بنکەی نایاسایی "ئەلتەنەف". بنکەیەک کە لە نزیکی سنووری عێراق و ئوردۆنە و یەکێک لە سەرەکیترین ناوەندەکانی ئەمریکییەکان لە سووریایە.

بە وتەی ئەم سەرچاوانە، هێزە ئەمریکییەکان لە ئەلتەنەف، پشتیوانی لە تیرۆریست دەکەن و چەک و کەلوپەلیان پێ دەدەن و گواستنەوەی ئەم ژمارە لە تیرۆریستانی داعشی بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی مەبەستی ئەمریکایە.

ئەوان هەروەها لە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی سووریا دژی ئاکاری زاڵمانە لە بەرانبەر کوردەکانی قەسەدە هەوالیان داوە. ئەم خۆپیشاندانە بۆ بەرگری لە هاوردنی کەلوپەل و مادەی خۆراکی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ حەسەکە ڕووی داوە.

هاوکات سانا لە ڕاپۆرتێکدا وتوویە: خەڵکی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە کۆبوونەتەوە. هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستەکان دەستڕاگەیشتنی خەڵکی ئەم شارەی بە ئاوی خواردنەوە قەدەغە کردووە.

News Code 35637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =