مووشەکە بالستیکەکانی سوپای پاسداران ئامانجەکانی خۆیان لە ئوقیانووسی هیند پێکا

مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی جۆراوجۆر لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە ئامانجەکانی خۆیانیان لە باکووری ئەقیانووسی هیند پێکا و لەناویان برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەم و کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری گەورەی سوپای پاسداران کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی گشتی بیابانە ناوەندییەکانی ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی ستراتیژیی مووشەکە بالستیکە دوورهاوێژەکان دژی پاپۆڕەکانی دوژمنی دیاری کراو و تێکشکانی ئامانجەکان کۆتایی هات.

لە ئەم قۆناغە لە مانۆڕەکە کە بە ئامادە بوونی سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا و کۆمەلێک لە فەرماندە باڵاکان بەڕێوە چوو، دوای دۆزینەوەی شوێنگەی پاپۆڕی دوژمنانی دیاری کراو لەلایەن سیستەمی هەواڵگری هێزی هەوافەزای سوپاوە، مووشەکە بالستیکە دوورهاوێژە جیاوازەکان لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە ئامانجە دیاری کراوەکانیان لە باکووری ئەقیانووسی هیند بە سەرکەوتنەوە پێکا و تێکیانشکاند.

News Code 35592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha