AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٦ ١٤:٢٨

لە قۆناغی یەکەمی مەشقی سوپا؛

هاویشتنی دەیان مووشەکی باڵستیک لە ناوەندی ئێران

هاویشتنی دەیان مووشەکی باڵستیک لە ناوەندی ئێران

قۆناغی یەکەمی مەشقی پێغەمبەری مەزنی 15 بە بەڕێوەبردنی ئوپەراسیۆنی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوپا لە ناوچەی کەویری ناوەندیی ئێران بەڕیوە چو.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سوپا، قۆناغی یەکەمی مەشقی سەربازی پێغەمبەری مەزنی 15ی سپای پاسداران ئەمڕۆ بە ڕەمزی پیرۆزی "یا فاتمەی زارا" بە هاویشتنی دەیان مووشەکی بالستیکی زەوین بە زەوین و بەڕیوەبردنی ئوپەراسیۆن لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشیی لە ناوچەی گشتیی کەویری ناوەندیی ئێران بەڕوێوە چوو.

لەم قۆناغە لە مەشقەکە، لە بەرەی نوێی مووشەکی بالستیکی زەوین بە زەوین و فڕۆکەی  بێ فڕۆکەوان بۆ هێرش بە بنکەی دوژمنی گریمانەیی و لەناوبردنی هەموو ئامانجە دیاری کراوەکان کەڵک وەرگیرا.

بە پێی ئەم هەواڵە، لە قۆناغی یەکەمی مەشقی پێغەمبەری مەزنی 15ی سپا، پاش هێرش کردنی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمبڕێژ کراوی هێزی ئاسمانی سپا بە دوژمنی گریمانەیی و خاپوور کردنی هەمو ئامانجەکان، ژمارەیەکی زۆری مووشەکی بالستیکی بەرەی نوێی سپا وەکوو زوڵفەقار، زێلزال و دزفولیان بەرەو ئامانجە دیاری کراوەکان هاویشت و بەم شێوە خەساری زۆر لە بنکە گریمانەییەکانی دوژمن درا.

News ID 35583

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha