"فریشتە قەسابەکان" هەر لە کەمین دان/ دزەی زلهێزەکان لە ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی

محەممەد قارەمانی بەرهەم‌هێنەری فیلمی "فریشتە قەساوەکان" کە گیڕانەوەی ڕەخنە کردنی زلهێزەکان بۆ ناو ڕێکخراوە جیهانییەکانە، داکۆکی کرد: پێویستە لە دەفرایەتی سینەما بۆ ئاگادار بوونەوە لە کێشەکانی جیهان کەڵک وەربگیردرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، "فریشتە قەساوەکان" ناوی فیلمی سوهەیل سەلیمییە کە ساڵی 91 بەرهەم هاتووە. ئەم فیلمە گێڕانەوەی ڕەخنە کردنی زلهێزانی جیهان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەت بواری تەندروستی و سەلامەتە.

محەمەد قارەمانی، دەرهێنەری ئەم فیلمە لە وت‌و‌وێژ لە گەڵ مێهر، وتی: ئەم فیلمە نیشاندەری ئەوە بوو کە ناکرێ بڕوای تەواومان بە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ببێت. ئێمە لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی خۆماندا تێگەیشتین بوونی ئەمریکا لە ولاتانیتر بێ کۆکردنەەی ماڵ و پارە نییە. گرووپگەلێک پێک دەهێنن تا لە ڕێگای ئەوانەوە بتوانن پارە کۆ بکەنەوە هەر وەکوو ئەو گرووپە سەربازیانە کە جگە لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان، ئەندامانی جەستەی خەڵکی ئەو وڵاتەش قاچاخ دەکەن.

ئەو وتیشی: دواتر ئەمریکییەکان دانیان بەوەدا نیا کە ئەندامی جەستەی منداڵان و لاوانی سووریایان دەدزی و قاچاخیان دەکرد. ئێمە پیشتر ئەمانەمان بیستبوو هەر بۆیە بە پێی ئەوانە فیلمنامەی "فریشتە قەساوەکان"مان نووسی.

دزە لە ڕێکخروەی جیهانی تەندروستی

قارەمانی بە ئاماژە بەوەی کە ڕێکخراوە جیهانییەکان لە ژێر دەسەڵاتی زلهێزەکانی جیهانن، وتی: ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستیش هەر وەکوو دیکەی ڕێکخراوەکان کەوتۆتە ژیر دەسەڵاتی ئەو وڵاتانە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بووجەی ئەم ڕێکخراوانە لە لایەن وڵاتە زلهیزەکانەوە دابین دەکرێت.

ئەمریکییەکان دۆستی خەڵکی ئێران نین

ناوبراو لە بەشێکیتری وتەکانیدا رایگەیاند: ڕیبەری مەزن بە باشی دوژمن دەناسێت و وتەکانی بەدڵنیاییەوە ئاکامی لیکۆڵینەوە و ئەزمونەکانی بەڕێزیانە. ئەمریکییەکان دۆستی خەڵکی ئێران نین و ئەمەش روون و ئاشکرایە. ئینگلیزییەکان خۆیان وتوویانە بە هۆی ئەوەی لە ڤاکسینی خۆیان دڵنیا نین، ئەوا لە سەر خەڵکی کینیا تاقی دەکەنەوە. ئیمە دەبێ توانست و هیزی ناوخۆیی خۆمان و لاوەکانمان بڕوا بکەین نەک بیانییەکان.

News Code 35545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =