AP ١٤٠٤ خەرمانان ٦ ١٧:٥٠

هێڵە سوورەکانی کورد لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق

هێڵە سوورەکانی کورد لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق

فەوزا یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکیاتەی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا و هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکاری کوردەکان لەگەڵ دیمەشق جەختی کرد هەر جۆرە ڕێكکەوتنێک لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق بە شەش هێڵی سوورەوە ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەوزا یوسف لە کۆبوونەوەیەک کە لە توێژینگەی نیولاینزی ئەمریکا بەڕێوە چوو، شەش بڕگەی بنەڕەتی وەکوو هێكی سووری کوردی سووریا لە ڕەوتی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ناساند.

ناوبراو لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: یەکەم بابەت، پێکهێنانی سیستەمێکی لامەرکەزیە کە بتوانێت دیمۆکراسی ڕاستەقینە لە سووریا بەدی بهێنێت. دووهەم مەرج، بەردەوام بوونی بوونی هێزەکانی هەسەدە و یەکینە چەکدارە خۆجەیەکان بە شێوەی سەربەخۆ و بێ تەڤل بوون لە ئەرتەشی ناوەندی.

فەوزا یوسف درێژەی دا: سێهەم هێڵی سوور، دەستەبەر کردنی مافی زمانی و ئازادی سەرجەم خەڵک و کەمینەکانی سووریا دەبێت. چوارەمین هێڵی سووریش دەستەبەر کردنی مافی ژنان، بەشداری و نوێنەرایەتی ئەوان لە حکومەت بە پێی دەستووری داهاتووە.

ناوبراو هەروەها ئازادی ئایینی بۆ هەموو ئێتنیک و کەمینە ئایینییەکانی وەکوو پێنجەمین مەرج هێنایە ئاراوە و لە کۆتایی وتی: بەڕێوەبەری و ڕێنوێنی هێزە ناوخۆییەکان ئەبێ لە ئەستۆی ئەنجومەنی خۆجەییەوە بێت و نەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندییەوە.






News ID 56567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha