AP ١٤٠٤ خەرمانان ٦ ٢٠:١٦

عێراقچی: کردەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی دژی ئێران نایاساییە

عێراقچی: کردەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی دژی ئێران نایاساییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ترۆیکای ئەوروپا، کردەوەی سێ وڵاتی ئەورووپایی لە بواری "سناپباک" بە ناڕەوا و نایاسایی و بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی زانی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە یەکێتیی ئەورووپا، له میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاگادار کردەوه له نیازی خۆیان بۆ ئاگادارکردنەوەی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دەستپێکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو کارەی سێ وڵاتی ئەوروپی لەم بوارەدا بە ناڕەوا و نایاسایی و بێ بنەمایەکی یاسایی زانی.

News ID 56582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha