هەوڵ دەدەین گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵوەشێنینەوە

وتەبێژی دەوڵەت وتی: شکستی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا، وتی: لە سەروبەندی ساڵی 1400ی هەتاوی ئاشکرا بوونی شکستی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا دەبینین کە دوایین نمانەشی لە ڕۆژانی دوایی، شکستی ئەمریکا لە هەوڵ بۆ شوێنگیری پێکهێنانی کومیتەی شوێنگیری گەمارۆکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕاستییە هیچکات ناگۆڕدرێت کە زمانی هەڕەشە، گەمارۆ و باج گرتن لە ئێران شکستی هێناوە و شانسێکی بۆ سەرکەوتن نییە.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە باوەڕمان بە تواناییەکانی خۆمان هەیە و بە ناردنی پەیامگەلێکی ڕوون دڵنیا بووینەتەوە کە هەموو لایەنەکانی شەڕخواز، ورە و تواناییەکانی ئێران بۆ بەرگری لە سەرچاوەکانی خۆی جیدی دەگرن و نیسبەت بە پاشهاتەکانی هەرجۆرە هەوڵێکی سەربزێوانە ئاگادارن.

ڕەبێعی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لەجیاتی سەرەنج بە ئەو شەڕە دەروونییە، هەر بەدوای بێ کاریگەری کردنی زیاترین گوشار لەسەر ئێران واتا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانین، جەختی کرد: ئبێ ئاماژە بکەمە سەر ئەوەی کە ئەگەر ئێمە پێداگرین لەسەر چارەسەری گەماکان، نیشانی داماویمان نییە. ئێمە تەنانەت لە دۆخی گەمارۆ نەک وەستاین بەڵکوو گەشەشمان کرد.

News Code 35467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =