بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، یۆوال شتینیتز وەزیری وزەی ئیسرائیل بە قسەکانی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، کاردانەوەی نیشان دا و وتەکانی ناوبراوی سەبارەت بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ خستنە کایەی ئەمریکا لە شەڕێکی نوێ ڕەت کردەوە.
شەوی ڕابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هۆشدارییەکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەتویتەر، نووسی: هەواڵە نوێیەکان لە عێراق باس لە ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل خەریکی پیلانڕێژی بۆ هێرش بۆسەر ئەمریکییەکانن تا بە بیانووی ساختە، ترامپ بکێشێتە نێو شەڕەوە. ترامپ، وشیاری تەڵەکان بە. هەرجۆرە تەقە کردنێک، وەڵامی جیدیی بەرانبەری ئێمەی بەدواوە دەبێت، بەتایبەتی دژی ئەو دۆستە نزیکتە.
شتینیتز لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ کان بە ئاماژە بە یەکەم ساڵڕۆژی شەهادەستی سەردار سولەیمانی، پاگەندەی کرد: ئەوە ئێمەین کە ئەبێ نیگەرانی هەڕەشەکان بین.
Your Comment