ترامپ نەک دەسەڵاتەکەی بەڵکوو ژیانیشی لەناو دەچێت

سەرۆک کۆمار بە جەخت لەسەر تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی وتی: ترامپ نە لە دەسەڵات بەڵکوو لە هەفتەکانی داهاتووش ژیانی لەناو دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی سەردار سولەیمانی وتی: ناو و یاد و ڕێگای سەردار سولەیمانی کە هەمان مەکتەبی ئیمام و ڕێبەرییە، هەمیشە درێژەی دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: بەدڵنیاییەوە دوژمن لە ئەو کارە هەڵە کە ئەنجامی دا و لە ئەو تیرۆرە نامرۆڤانە خەساری پێگەییشت و دڵنیا بێت خەڵک و گەنجانی ئێران و ناوچەکە پتەوتر و بە هیوای زیاترەوە لە ڕێگای بەرخۆدان و سەربەخۆیی ناوچەکە دەوەستنەوە.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە هەموو خەڵک تێگەییشتوون تا ڕۆژێک کە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدان، ئەم ناوچەیە خۆشی بەخۆیەوە نابینێت، وتی: بە پشتی خودا نەتەوەکانی ناوچەکە ڕۆژێک پێی جەنایەتکارانی لە ناوچەکەی خۆیان دەبچڕن.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: شەهید سولەیمانی بە هەموو ناوچەکە و موسڵمانان سەربەرزی خەڵات کرد و دوژمنانی سووک دەکرد.

News Code 35397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha