بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە درێژەدا وتی: جێژنی شوکرانەبژێری لە بەفرانابری ساڵی 97 بە ناوی کرماشان تۆماری نەتەوەیی کراوە کە ئەمە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ تۆماری ئەو ڕێوڕەسمە جوانە.
ناوبراو ڕایگەیاند دوای زانیاری لەسەر هەوڵی وڵاتی ئازەربایجان بۆ تۆماری جیهانی جێژنی هەنار، لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، داوامان لە وەزیر کرد کە لە ڕێگای نوێنەرەکانی ئەووەزارەتخانەوە لە یۆنێسکۆ، ناڕەزایەتی جیدی ئێران بە ئەو ڕێکخراوە جیهانییە دەرببڕن.
ئومێد قادری لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: لە دۆسیەی گرینگی تۆماری جیهانی سروشت و مێژووی هەورامان، ڕێوڕەسمگەلێ وەکوو جێژنی شوکرانەبژێری هەنار و ڕێوڕەسمی چێ کردنی دۆشاوی هەنار وەکووی میراتی ناوچەکە ڕادەستی یۆنێسکۆ کراوە.
ڕاشیگەیاند: ڕوونە کە بە تۆماری جیهانی هەورامان، ئەو ڕێوڕەسمانەش تۆماری جیهانی دەبن.
Your Comment