نیگەرانی هاتنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ کەنداوی فارس نین

جێگری سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: نیگەرانی هاتنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ کەنداوی فارس نین

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مهر، ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی جێگری سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵێکی ڕووسیایی وتی: کاتێک کە دوژمن نزیکی ئێمە دەبێتەوە، باوەڕ بۆ خۆبوونی ئێمە زیاد دەبێت چونکوو باشتر دەتوانین بیانپێکین بەڵام کاتێک کە دوور دەکەونەوە نگیەرانی ئێمە زیاتر دەبێت؛ خولگەی ئەمنیەتی ئێران لە کەنداوی فارس تا دەریای عومان و تا خولگەی 30 دەرەجەی باکووری تا ئەقیانووسی هیند درێژەی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران بە پێی تواناییگەلێک کە هەیەتی  لە جووڵەی سەربازی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و هاتنی ژێردەریایی ئەتۆمی "یو ئێس ئێس جۆرجیا" نیگەران نییە.

قازی زادە هاشمی ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئێران دەتوانن بە ئاسانی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا بپێکن و تاران نیگەرانی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەو دەستە جووڵەگەلە، ڕوو دەدات، کاتێک نەبووە کە کەنداوی فارس چۆڵ بێت لە هێزی بیانی. ئەمریکا و بریتانیا بنلەگەلێکیان لە پەراوێزی کەنداوی فارس کردووەتەوە و لە هەر کوێ کە ئەو دوو وڵاتە هەبن بەو واتایەیە کە ئیسرائیل دزەی تێدا کردووە.

جێگری سەرکی مەجلیس وتیشی: ئەو بنکەگە بە ناوی بریتانیا و ئەمریکایە بەڵام بە گشتی بە دەستی ئیسرائیل دەچەرخن و ئەوەش سروشتییە کە ئێمە ئیسرائیل وەکوو دەوڵەتێک ناناسین بەڵکوو بەشێک لە شوناسی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیایە، کەواتە ئەوە بابەتێکی نوێ نییە و لە ڕوانگەی ئێمەوە جیدی نییە.

 آمریکا در دوشنبه هفته جاری (یکم دی) از ورود زیردریایی اتمی خود به نام «یواس‌اس جورجیا» به خلیج فارس خبر داد.

ناوبراو جەختی کرد: کاتێک کە ئامێر و تەکنۆلۆژیا و هەروەها هێزی ڕووبەڕوو بوونەوەمان نەبوو ئەمریکا و ئیسرائیل نەیانتوانی هیچ کارێک بکەن بەڵام ئێستا دەستی ئێمە پرە؛ هەر ئەو جۆرە کە ساڵی پار توانیمان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی دابخەین ئێستاش دەتوانین بە ئاسانی لە قووڵایی کەنداوی فارس، ژیردەریاییەکانی ئەمریکا بە تۆڕی ماسی گری ڕاو بکەین، کەواتە نیگەرانی ئەو بابەتە نین.

قازی زادە هاشمی زیادی کرد: جودا لە ئەوەی کە ئەو ژێردەریاییە هەبێت یان نەبێت ئەو بابەتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسە کە بە ئاوی کەنداوی فارس و دەریای عومان شیرین دەکەن و ئەگەر تەقینەوەیەکی ئەتۆمی ڕوو بدات، ئاوی ئەوێ ئالوودە بە مادەی ڕادیۆئەکتیڤ دەبێت و وێستگەکانی ئاوشیرین کەر لە وڵاتانی عەرەبی لەناو دەچن و دۆخەکە بۆ ئەوان خراپتر دەبێت.

News Code 35309

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =