بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، ئاژانسی ئاسایشی سایبری ئەمریکا نیسبەت بە هەڕەشەی جیدی دژی سیستەمە دەوڵەتیەکان و هەروەها کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.
ئاژانسی ئاسایشی سایبری و ئاسایشی ژێرخانەکان لە ئەمریکا لە پەیامێکی هۆشداریی نائاسایی ڕاگەیاند کە ناسینەوەی هێرشە هاکرییەکان بۆ سەر ئاژانسەکانی فیدراڵ و ژێرخانە گرینگ و هەستیارەکان و هەروەها پووچەڵ کردنەوەی ئەو هێرشانە زۆر دژراوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکاش لە کاردانەوە بە هێرشی سایبری بەربڵاوی ئەم دواییە بۆ سەر ناوەندە دەولەتییەکانی ئەو وڵاتە، ئەو هێرشانەی هۆی نیگەرانی وەسف کرد.
Your Comment