بەغدا و هەولێر تا ئێستا لە سەر هیچ بابەتێک ڕێکنەکەوتوون

سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، رایگەیاند: تا ئێستا هیج ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی بەغدا نەهاتووەتە دی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوباد تاڵەبانی، لەمیانی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی "دیجلە" رایگەیاند: "حەزم دەكرد ڕێككەوتنێك لەنێوان هەرێم و بەغدا هەبوایە ئێستا ڕامانگەیاندایە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوین بەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینم و ئیشەڵڵا بە شكستەوە ناگەڕێینەوە."

هەرچەندە هەرێمی كوردستان بەغدا بە قووڵایی ستراتیژی خۆی دەزانێت و ئامادەیشی دەربڕیوە بۆ رادەستكردنی داهاتی نەوت بە بەغدا، بەڵام لەماوەی ئەم هەفتەیەدا كە لە بەغدایە هەست بەو تێگەیشتنە باشە ناكات كە لە كۆتایی 2019دا لەگەڵ حكومەتی پێشوی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی پێی گەیشتبوون.

وتیشی: "ئێمە گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر غایب بوین لە عێراق. كێشە سیاسییەكانیش هەستیاری لە نێوانماندا دروست كردووە، یەكەم ئیشمان دوای پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتنمان بوو بۆ عێراق و نەچوین بۆ تاران و ئەنكەرەو ئەمریكا، هاتینە بەغداو ئێمە بەغدا بە قوڵایی ستراتیژی خۆمان دەزانین."

بەڵام ئاماژەی بەوەشدا كە "ئەو بێ متمانەییەی دروست بوە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا چیتر تەنها بە قسە چارەسەر ناكرێت، ئەو هەمو ساڵەی قسەكردن لەسەر رێككەوتن و رێك نەكەوتن وایكردوە قسە جێی خۆی ناگرێت، ئەمڕۆ رۆژی ئیشكردنە لەبری قسەكردن."

سەبارەت بەوەی كە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی ئامادە نین نەوت رادەستی بەغدا بكەن، قوباد تاڵەبانی وتی:"ئێمە لە مانگی 12ی 2019 و لەسەردەمی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا، رێككەوتبوین كە نەوت رادەستی بەغدا بكەین، لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنە كە رێككەوتنێكی زۆر باش بو، چەند ئەرك و بەرپرسیارێتی و مافی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كرابون، بەڵام ئەو رێككەوتنە كە دەبوو ببێت بە بەشێك لە بودجەی ساڵی 2020، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی نەچووە بواری جێبەجێكردن."

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەختیشی كردەوە كە ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا پابەندبوونە بە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

News Code 35249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha