ئێران تا سەرکەوتنی کۆتایی لە پاڵ حکومەت و گەلی سووریا دەمێنێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران تا سەرکەوتنی کۆتایی بە سەر تیرۆریزم، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدان کردنەوەی سووریا، لە پاڵ حکومەت و گەلی سووریا دەوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی باڵوێزی نوێی سووریا لە تاران، وتی: ئێران لە بواری چالاکی دیپلۆماتیک و بەتایبەتی لە چوارچێوەی دانوستانی ئاساتنە درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ جێگیر کردنی سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا.

ناوبراو پێوەندی ئیران و سووریای لە درێژایی مێژوو ستراتیکی، دۆستانە و برادەرانە وەسف کرد و وتی: کۆامری ئیاسلامی ئێران لە ساڵانی دوایی کە گەلی سووریا لە سەنگەرەی بەرگری لە ماف و ڕاستییەکان و شەڕ دژی تیرۆریزم بوون، بەردەوام پاڵپشتی ئەوان بووە و تا سەرکەوتنی کۆتایی بە سەر تیرۆریزم، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتەش لە پاڵ حکومەت و گەلی سووریا دەوەستێت.

شەفەق دیوب باڵوێزی نوێی سووریا لە تارانیش وێڕای پێشکەش کردنی مۆڵەتی باڵوێزی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئێران، وتی:حکومەت و گەلی سووریا، خوازیاری پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوتە بەنرخانەیە کە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو لە پێوەندیی ستراتیکی لەگەڵ ئێران وەدەست هاتووە.

News Code 35224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha