AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٠ ١٢:٣٥

وەزیری بەرگری تورکیا:

ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چڕتر دەبێتەوە

ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چڕتر دەبێتەوە

وەزیری بەرگری تورکیا لە چڕ بوونەوەی ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان وتی: لەسەر بڕیاری خۆمان پێداگرین بۆ ڕزگاری کردنی نەتەوەکەمان لە تیرۆر. بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە کە تێدەکۆشێت لە هەرێمی کوردستان خۆی پتەوتر بکاتەوە، هەوڵی جیدی دەدەین.

ناوبراو درێژەی دا: ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پەکەکە بە بێ ڕاگیران و بە شێوەی بەردەوام و چڕتر لە جاران درێژە دەدەین.

هۆلۆسی ئاکار وتیشی: لە یەک مانگی دوایی ٢٨ ئۆپراسیۆنی سەربازی لەوانە ٧ ئۆپراسیۆنی گەورە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە ئەنجام دراوە و ویستی ئێمە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراقە و لەو بارەشەوە پێوەندی نزیکمان لەگەڵ برا عێراقییەکانمان هەیە.

News ID 35147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha