شەهید فەخری زادە بە چەکی ناتۆ تیرۆر کراوە

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند: چەکی بەکارهێنراو لە تیرۆری شەهید فەخری زادە چەکی بەکارهێنراو لە ناتۆ بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بە ڕاپۆرتی سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە سەربازییەکان سەبارەت بە ئاسایشی ئێران، دەستی پێکرد. ناوبراو سەبارەت بە شەهادەتی شەهید فەخری زادە وتی کە دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە دە ساڵی ڕابردوو چەندین جار هەوڵی تیرۆری تیرۆری شەهید فەخری زادەیان دابوو بەڵام سەرنەکەوتبوون.

ناوبراو درێژەی دا کە سەرلەشەکر باقری ڕاشیگەیاندووە: لە دوایین هەوڵدا بە بەکارهێنانی شێوەیەکی نوێ و بە لێکدانەوەیەکی ورد ئەو کارەیان ئەنجام داوە. سەرلەشەکر باقری لەو بارەشەوە درێژەی داوە کە ئەو تیرۆرە بە بەکارهێنانی چەکی بێدەنگ ئەنجام بووە.

ئاشکراشی کرد کە بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەشکەر باقری چەکی بەکارهاتوو لە تیرۆری شەهید فەخری زادە چەکی بەکارهێنراو لە لایەن ناتۆوە بووە، وتی: سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاندووە کە پێشکەوتنی باشمان لە شوێنگیری کردنی ئەو تیرۆرە هەبووە و زانیاری باشمان لەو بارەوە دەست خستووە.

News Code 35143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha