بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی خۆپشاندانه‌كه‌ی ناحیه‌ی خورماڵ به‌رده‌وامه، خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی پارتی و ته‌واوی باره‌گاكه‌یان سوتاند و به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه، له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه گیریانخواردوه و تیمه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنیان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خەندان, پاش سوتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی پارتی، هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی و سوتاندیان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵ و قوتابخانه‌ی عه‌بدولای كوڕی عومه‌ریشیان سوتاند.
هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌وگرژی و ئاڵۆزیانه‌ی دروستبون.
بۆچوونی ئێوە