بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباری عێراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لەگەڵ جۆیل ڕیورن نێردراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گفتوگۆی ئەمنیەتی مەنامە، چارەسەری قەیرانی سووریای لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی تری دراوسێ وەسف کرد.
دوولایەنەکە لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە رێکارەکانی دەستخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا باس و گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی کە دەولەت بەغدا نیسبەت بە کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان لە سووریا و یەکلا کردنەوەی دۆسیەی ئاوارەکان و دروست کردنی بەستێنێکی ئەمن بۆ گەڕانەوەی ئەوان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان سەرەنجی تایبەتی هەیە.
بۆچوونی ئێوە