بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی عادل جوبەیر دژی ئێران جەختی کرد سعودیە دەبێ واز لەم ڕەوتە بهێنن.
سەعید خەتیب زادە لە تویتێکدا نووسی: سیاسەتی تەنگژە دروست کردن و ئاژاوە نانەوە دەبێ بگۆڕدرێت.
ئەوەشی وت کە بۆ چەندین دەیە , وەهابیەتی پەروەردە کراوی دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان, تەنیا سەرچاوەی دوگمیی کوێر, نەفرەت و تیرۆریزم لە ناوچەی ئێمە و جیهان بووە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هەموو گرووپە تیرۆریستیەکان لە ناوچەکەی ئێمە لە قوتابخانە و مەکتەبێکدا که عەرەبستان پاڵپشتیی دارایی دەکات, پەروەردە کراون, جەختی کرد: سعوودیەکان بە لێڵ کردنی بابەتەکان ناتوانن ئەم ڕاستیە دزێوە بشارنەوە.
ئاماژەشی دایە دۆسیەی خاشقچی و جەنایەتی یەمەن و وتی:نوێترین کاری دزێوی عەرەبستان هاوشانیی لە گەڵ پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزمی دەوڵەتی واتا ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکانە.
بۆچوونی ئێوە