پلانی ستراتێژی ڕووسیا بۆ وەدەستهێنانی بازاڕی هەرێمی کوردستان

نیشانەکان وایان دەرخستووە کە ڕووسیا پلانی ئەوەی هەیە جگە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بوارەکانی دیکەشدا بێتە مەیدان و ڕێژەیەکی زۆر لە ئابووری هەرێمی کوردستان قۆرخ بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕۆژانەدا باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە گەڵ سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و دواتر لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکرات دیداری کرد.

لەو دیدارانەدا باس لە ئامادەیی ڕووسیا بۆ پەرەدان بە هاوکاری لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری وزە، نەوت و کشتوکاڵ و پیشەسازی کراوە.

لە دیداری ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر دوو لا جەختیان کردە سەر فراونتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان موسکۆ و هەولێر لە هەموو بوارێکدا.

هاوکاری ئابووری ڕووسیا و هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت

دوولایەن جەختیان لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان و سەردانى زیاترى شاندەکانى هەردوولا كردووه‌ و هاوڕابوون کە پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ بە تەنیا لە بوارى هاریکاریى وزەدا نەمێننەوە و فراونتر و هەمەلایەن بکرێن.

نێچیرڤان بارزانی و ماکسیم ماکسیمۆڤ جەختیان کرد لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا هاوکاری زیاتر بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەردوولاوە هەنگاوى کردەیى بنرێن و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە شاندەکانى عێراقدا بۆ ڕووسیا بکەن.

ماکسیم ماکسیمۆڤ دواتر چووە سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و لە گەڵ ئەویش جەخت لە پەرەدان بە هاوکاری ئابووری و کشتوکاڵی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و ڕوسیا کرا.

هەروەها دوێنێ مه‌سعود بارزانى له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازیى له‌ كرد و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران.

  هەر لەو دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران، ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە بەشێكی دیكه‌ى ئەو كۆبوونەوەیەدا، جەخت لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرایەوە.

کۆمپانیای رۆسنەفتی روسی لە ٦٠٪ بۆری نەوتی هەرێم

ئەم دیدارانە لە کاتێکدایە کە ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرای دەکات کە  کۆمپانیای رۆسنەفتی روسی لە ٦٠٪ بۆری نەوتی هەرێم بە ١.٨ ملیار دۆلار کڕیوە کە پێشتر هیچ گرێبەستێکى لەگەڵ حکومەتى هەرێم نەبووە.

راهی رەهبەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى بە شارپرێسی راگەیاند: " بە پێی بەدواچونەکامان کۆمپانیای (رۆسنەفت)ی روسی کە لە رۆژو مێژووی (١٩\١٠\٢٠١٧)دا  لە ٦٠٪ بۆری نەوتی هەرێم کڕیوە بە بەهای (١.٨) ملیار دۆلار پێشتر هیچ گرێبەست و رێککەوتنێکی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم نەبووە تاکوو بەشدار بووبێت لە دروستکردنی بۆری نەوتی هەرێم و لە ئێستادا کرێی لە پێناودا وەربگرێت".

روس نەفت كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیا نەوتییەكانی رووسیا و لەنێوان ساڵەكانی ٢٠١٧ -٢٠١٨ كۆمەڵێك ڕێكەوتننامەی لەبواری دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆ كرد ، لەوانەش دابەشكردنی بەرهەمهینانی نەوت لە پێنج كێڵگە".

چاوەڕێش دەكرێت ٦٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەو پێنج كێڵگەیە هەبێت ، كە روس نەفت خەرجی لێكۆڵینەوە و هەڵكۆڵینی دەگرێتە ئەستۆ، كە دەگاتە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ، لەبەرانبەردا كۆمپانیاكە ٨٠%ی قازانجەكانی دەست دەكەوێت .

کارناسی بواری ئابووری و سیاسی دەڵێن؛ مسکۆ پلانی ئەوەی هەیە ئێستا کە لە باکووری کوردنشینی سووریا و هاوسنووری هەرێمی کوردستان جێگای خۆی کردۆتەوە و هێزێکی باڵادەستە پەیوەندییەکانی جگە لە کەرتی نەوت و وزە لە بوارەکانی دیکەشدا لە گەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات تاکوو بتوانێ بازاڕی هەرێمی کوردستان بە دەستەوە بگرێت و پشکی شێری هەبێت لە ئابووری ئەم ناوچەیەدا.  

News Code 35034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha