بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 7ی سەرماوەز، لە ناوچەی ئابسەردی سەر بە شاری دەماوەند نزیک بە تاران، دوکتۆر موحسێن فەخزی زادە، زانا و بلیمەتی بواری ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان و زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی ناوچەکە کاردانەوەیان نیشان دا.
دوژمن لە گەلی ئێران دەترسێت
وەزیری دەرەوەی یەمەن: تیرۆری فەخری زادە نیشانی دا دوژمن لە ئێران دەترسێت.
هێشام شەرەف لە پایامێکی سەرەخۆشی بۆ جەواد زەریف نارد و ئیدانەی تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێرانی کرد.
جەهادی ئیسلامی فەلەستین ئەو تیرۆرەی ئیدانە کرد
جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تیرۆری دوکتۆر موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ ئەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە نیشانی دا کە دوژمن دەیەوێت بە گشتی خەسار لە پێشکەوتنی زانستی جیهانی ئیسلام بدات و بە تایبەتی خەسار لە گەشەی زانستی ئێران بدات.
جەهادی ئیسلامی فەلەستین ئەوەشی دووپات کردۆتەوە کە ئەم کارە دزێوانە نیشانی دا کە دەستوپەیوەندە تیرۆریستەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانیان تا چ رادەیەک ڕق و دوژمنایەتییان هەیە.
دیپلۆماتی ڕووس: زانای ئێرانی بە گوڵۆپی سەوزی ئەمریکا تیرۆر کرا
دیمیتری پۆلیانسکی دیپلۆماتێکی ڕووس و جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا نووسی: تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێران، موحسێن فەخریزادە نیشانەی کارێکی تیرۆریستیە کە بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
تیرۆری زانای ئێرانی پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیە
سەرۆکی پێشووی سیا: تیرۆری زانای ئێرانی پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیە.
جانان بێرنان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: ئەم کارە زۆر ترسنۆکانە بوو کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروست بوونی خولێکی نوێ لە شەڕی ناوچەیی.
حزبوڵڵا: ئێرانی وڵامی تیرۆری شەهید فەخری زادە دەداتەوە
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، وێڕای سەرەخۆشی شەهادەتی دوکتۆر موحسێن فەخری زادە زیادی کرد: ئێران وڵامی ئەو کردەوە تیرۆریستیەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەداتەوە.
شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند: وڵام دانەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستیە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە بەڵام ئێمە شەهادەت شەرفمانە و تیرۆر ئێمە ناترسێنێت.
نوجەبا: تیرۆری زانای ئێرانی ترسنۆکانە بوو
وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق تیرۆری زانای ئێرانی بە دزێو و ترسنۆکانە وەسف کرد و شەهادەتی دوکتۆر موحسێن فەخری زادەی لە ڕێبەری باڵای ئێران و گەل و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی سەرەخۆشی کرد.
کاردانەوەی میدیاکانی ئیسرائیل بە تیرۆری شەهید فەخری زادە
میدیاکانی ئیسرائیل نووسیان کە لە تویتەکەی ترامپدا وا دەردەکەوێت کە ڕەوتی تیرۆری زانایانی ئێرانی کارێکی هاوبەشی ئەمریکایی و ئیسرائیلیە.
میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەشیان ئاماژە داوە کە پلانی ناڤۆکی ئێران ئێستا بە دەستی هەزاران ئەندازیاری تەکنۆلۆژی کە هەموویان قوتابی فەخری زادەن چالاکە.
Your Comment