بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد فەتحی لە ڕێوڕەسمی ئازاد کردنی ئەو زنیدانیانەدا کە بە بۆنەی هەفتەی بەسیج بەڕێوە چوو، وتی: ئەمساڵ ١٢٨ کەس لە ئەو زیندانیانەی کە بە بۆنەی کێشەی پارەوە لە زیندان بوون، ئازاد کران و گەڕانەوە ماڵی خۆیان.
کارگێڕی لێژنەی دیەی زیندانیانی پارێزگای کوردستانیش لە ئەو ڕێوڕەسمە وتی: ئەمساڵ بە پێدانی ٢٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن تمەن ١٢٨ زیندانی لە زیندانیانی تاوانە نائەنقەستەکان لە پارێزگا ئازاد کراون.
ناوبراو وتیشی: ١٥ ملیار تمەن لە ئەو ڕێژەیە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە سکاڵایان کردووە بەخشراوە، ٨٠٠ ملیۆن تمەنی لێژنەی دیەی ئێران لە ئەستۆی گرتووە و یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆنیشی بنیاتی هەژاران داویەتی و یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن تمەنیش لەلایەن بانکەکانەوە بە شێوەی قەرز دراوە.
بۆچوونی ئێوە