بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، فەیسەڵ مقداد جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی سووریای وەکوو وەزیری دەرەوی نوێی ئەو وڵاتە ناساند.
بە پێی نووسراوی گەواڵدەری فەرمی سووریا(سانا)، نووسینگەی سەرۆک کۆماریی سووریا لە بەیاننامەیەکدا لە ناساندنی مقداد، لە جیاتی وەلید موعەلیم هەواڵی دا و نووسی: سەرۆک کۆماری سووریا سێ بڕیاری نوێێ دەرکردووە. بە ناساندنی مقداد وەکوو وەزیری دەرەوەی سووریا، بەشار جەعفەری، نوێنەری هەمیشەیی پێشووی سووریا لە نەتەوەتەکگرتووەکانی وەکوو جێگری وەزیری دەرەوە و بەسام سەباغی وەکوو نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناساند.
بۆچوونی ئێوە