بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، لە پەیامێکی فەرمیدا کۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کە بە هۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشیی کرد.
لە ئەو پەیامەدا هاتووە: کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کە کەسایەتیەکی زانستی و سیاسەتوان بوو، لە بەرپرسانی هەرێم و بنەماڵەی بەڕێزی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆش دەکەم و لە خودای گەورە داوای بەخشینی ئەو خوالێخۆشبووە و دڵنوایی بۆ بنەماڵەی ئەو ئازیزە دەکەم.
شیاوی باسە کە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ٢٨ ی خەزەلوەر بەرانبەر ١٨ ی نۆڤەمبەر، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکیک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا، لە تەمەنی ٤٢ ساڵەیی کۆچی دوایی کرد.
بۆچوونی ئێوە