بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا خەریکی کردنەوەی بنکەی سەربازی نوێ لە ناوچەی دەربیسی هەڵکەوتوو لە کوردستانی سووریان.
هەروەها بە گوێرەی هەوڵە بڵاو بووەکان، سوپای تورکیا لە ڕۆژی ڕابردووەوە جووڵە سەربازییەکانی خۆیی لە هێڵی سنووری و لە دەڤەری دەربیسی زیاد کردووەتەوە.
ئەو جووڵە سەربازیگەلە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێن کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەفتەی ڕابردوو هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە کوردستانی سووریا کردبوو و لەسەر زەروورەتی کۆنترۆڵی تەواوی سنوورە باشورییەکانی تورکیا و پاک کردنەوەی ئەو ناوچە لە هێزە کوردییەکان جەختی کردبوو.
بۆچوونی ئێوە