بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە هەواڵی پێوەنیدار بە دەرنەکرانی ڤیزەی سەفەر بۆ ئێران بۆ هاووڵاتانی هەرێم لەلایەن ئەو کونسوڵگەرییەوە درۆ بووە و لە دەسپێکی ساڵی ٩٩ەوە تا ئێستا ژمارەی ١٩ هەزار و ٩٣٥ ڤیزە بۆ سەفەرە زەروورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران دەرکراوە.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هەر لە سەرەتای تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە تا ئێستا سێ ڕێڕەوی سنووری ئیران بە ڕووی سێ چین لەوانە ئەوانەی کە ڤیزەی دەرمان، بازرگانی و خوێندنیان هەبوو کراوە بووە و جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی ئەگەری هاتوچۆ هەر هەبووە، و هەواڵەکان لەسەر دەرنەکرانی ڤیزە درۆیە، بەڵام ڤیزەی گەشتیاری هێشتا کێشەی هەیە و دەرناکرێت و لەسەری بڕیار نەدراوە.
Your Comment