AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٣ ٢١:٥٠

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە سووکایەتی فەڕەنسا بە پێغەمبەری ئیسلام

کاردانەوەی ئێران بە سووکایەتی فەڕەنسا بە پێغەمبەری ئیسلام

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی هاوڕێیی لەگەڵ هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی لە ئیدانەی جووڵەی بەرپرسانی ئیسلامی لە سووکایەتی بە بایەخە ئیسلامییەکانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دوابەدوای سووکایەتی بەردەوام بە پێغەمبەر (د. خ) لە فەڕەنسا کە هەندێک جاریش لەلایەن بەرپرسانەوە پاڵپشتیان لێکراوە، هەرجۆرە سووکایەتی و بێ ڕێزی بە پێغەمبەری خودا، بەتایبەتی دوایینیان بە توندی ئیدانە کرد. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بێ گومان هەڵمەت و جووڵەی هەندێک ئیسلامیی توندڕەو کە هەر نزیک بە وڵاتانی ڕۆژاوایین، بە هیچ لەونێک ناتوانێت پاساوێک بێت بۆ سووکایەتی و بێ ڕێزی بە کەسایەتیە ئاسمانییەکان کە یەک ملیار و هەشتسەد کەس ئیمانی پێی هەیە. 

News ID 34553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha