قەیرانی قەرەباغ ئەبێ لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر بکرێت

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە قەیرانی قەرەباغ، وتی: هەڵوێستی ئێمە لە ئەو بوارە تەواو ڕوونە و پێمان وایە شەڕ ڕێگاچارە نییە و ئەبێ لە ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوە کێشەکە چارەسەر ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی دوو وڵات لە تاران بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس، لەسەر زەروورەتی بەڕێوە چوونی هەرچی خێراتری ڕێککەوتننەکانی دوو وڵاتە بەتایبەتی لە بواری هاوکاریی بازرگانی و بانکی جەختی کرد.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا شەڕ دژی تیرۆریزمی لە ناوچەکە پرسێکی گرینگ وەسف کرد و زیادی کرد: گرووپە تیرۆریستییەکان دەتوانن مەترسیەکی گەورە بۆ ناوچەکە بن.

سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکە لە ئەو گفتوگۆوە بە ئاماژە بە قەیرانی قەرەباغ و زەروورەتی پاراستنی ئاسایشی شارە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمەنیا، وتی: هەڵوێستی ئێمە لە ئەو بوارە تەواو روونە و پێمان وایە شەڕ رێگاچارە نییە و ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستانەوە کێشەکە چارەسەر ببێت.

ئەردۆغانیش لە ئەو گفتوگۆوەدا هیوای خواست کە هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە بواری قەیرانی قەرەباغ، ببێتە هۆ چارەسەر قەیرانەکە لە ڕگای گفتوگۆ و گەڕانەوەی ئاسایش و ئاشتی بۆ ناوچەکە.

News Code 34531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =