ڕووسەکان بە مەرج هاتوونەتە کوردستانی سووریا

فەرماندەی کوردی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان میوانن و بە مەرج ئیزنیان پێ دراوە لە ئەو ناوچە ئامادە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی کوردی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا کە کۆنترۆڵی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای لە ئینختیارە، دەڵێت ئێمە نەمانەویست هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادە بن بەڵام چوونە دەرەوەی ئەمریکا بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان وەربگرین.

مەزڵۆم کۆبانێ جەختی کرد کە ڕووسەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان میوانن و بە مەرجەوە ئامادەبوونی ئەوان قبوول کراوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئەو مەرجانە ئەوە بووە کە هێزەکانی ڕووسیا ئامادەبوونی خۆیان لەگەڵ هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا هەماهەنگ بکەن نەک هێزەکانی سووریا. کەواتە هەندێک جار کە هێزەکانی ڕووسیا پێبەندی بەڵێنەکانیان نین، کێشە دێتە ئاراوە.

مەزڵۆم کۆبانێ هەروەها وتوویە کە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا ئامادەیە ببێتە بەشێک لە پێکهاتەی سوپای سووریا بەڵام نەک ئەم پێکهاتەی ئێستا.

ناوبراو جەختی کرد کە ڕووسیا ڕۆڵی ئەرێنیی بۆ هاوکاری سازندەی نێوان هێزە کوردییەکان و دەولەتی سووریا ناگێڕێت.

News Code 34527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =