AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٣٠ ١٦:٣٣

کاردانەوەی پەکەکە بە تۆمەتی تیرۆری بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ

کاردانەوەی پەکەکە بە تۆمەتی تیرۆری بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، راگەیێندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "غازی ساڵح ئالیخان، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنووری سەرزێڕی هەرێمی کوردستان لە گوندی گەلیتەی سەر بە ناحیەی کانیماسیی دهۆک لە 8ی تشرینی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستداوە."

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە هێزەکانی هەپەگە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیان بەم هێرشەوە نییە. بۆیەش راگەیەنراو و هەواڵەکان لەمبارەیەوە دوورن لە راستیەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە  ئاسایشی گشتی هەولێر راگەیێندراوێکی لە بارەی تیرۆرکردنی غازی ساڵح بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو."

News ID 34517

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha