بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی توركیا، تیمی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ی به‌ناوی ئەحمەد باڵ كردووەتە ئامانج.
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بەرپرسە کە ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی پەکەکەدا بوو، دەیویست لە چیای مه‌تین بەنهێنی لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکە کۆ ببێتەوە.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی "میت" شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاری کردووە، ئۆپەراسیۆنێكیان دەست پێکردووە لە ئەنجامدا ئەحمەد باڵ و چوار هێزی دیکەی پەکەکە کوژراون.
ئەحمەد باڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كراوه‌ته به‌رپرسی هه‌واڵگریی چیای مه‌تین و لەساڵی 2009 ەوە پەیوەندیی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كردووە.
هاوكات تاوەكوو ئێستا پەكەكە هیچ ڕوونكردنەوەیێكی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە و کوژرانی فەرماندەكەی ڕت یان پشتڕاست نەكردووەتەوە.
Your Comment