کێشەی سەرەکی ئەردۆغان دەنگی 6 میلیۆن کوردی تورکیایە

ئێکۆنۆمیست نووسی، ڕاستە کە سەرۆک کۆماری تورکیا شەڕ لەگەڵ کوردی لە دەرەوەی تورکیا و لە دادگاکاندا بردووەتەوە بەڵام ناوبراو ناتوانێت بەڵام کێشەی سەرەکیی دەنگی ٥ تا ٦ ملیۆن کورد لە تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێکۆنۆمیست، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی توانی سیاسی و سەربازی کوردەکان هەم لە تورکیا و هەم لە سووریا هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ و ڕێگری کردووە لە پێکهێنانی دەوڵەتی خۆسەر لە درێژایی سنوورە باشوورییەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا بەڵام لەکار دەرکردنی ٦٠ شارەوان و دەستگیر کردنی سیاسەتوانە کوردەکان نەیتوانیوە ئاک پارتی سەرکەوتووتر بکات چونکوو سەرەڕای گرتن و هەڕەشە و گوڕەشەکان، بەپێی دوایین راپرسییەکان، ئەو پارتە هێشتا زیاتر لە سەدا ١٠ ی دەنگەکان بە خۆی تەرخان دەکات و ئەوە لەمپەرێکی گەورە  لەسەر ڕێگای ئەردۆغانە.

ئەو گۆڤارە پێی وایە تورکیا بە ڕێبەری ئەردۆغان لەم دواییەدا خەسارێکی زۆری لە پەکەکە داوە بەڵام هێشتا ناتوانێت دەنگی کوردەکان کە چارەنووس سازە و بەشێکی گرینگ لە دەنگی هەدەپەیە، بە خۆ تەرخان بکات.

ئێکۆنۆمیست دەڵێت کە کێشەی سەرەکی ئەردۆغان خودی کوردەکانی تورکیایە چونکوو ئەوان لە ساڵی ٢٠١٥ بە دەنگی خۆیان هەدەپەیان بردە پەرلەمان.

News Code 34452

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =