بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عماد باجلان لەو بارەوە وتی: بڕیاری دوور کەوتنەوەی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا هەنگاوێکی باش و گرینگ بوو کە لەلایەن ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە گیرا کە بەستێن بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەموو ناوچەکان لەوانە مەندەلی تا مەخموور لەوانە دەشتی نەینەوا خۆش دەکات تا ئاسایشی ئەو ناوچەگەلە بە تواوەتی دابین ببێت.
باجلان زیادی کرد: کشانەوەی حەشدی شەعبی بۆشایی ئاسایش دروست ناکات چونکوو سوپای عێراق و پێشمەرگە جێیان دەگرنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێریش وتی: لەشکەری ٣٠ بەرپرسی پاراستنی ناوچەکە بووە و بە پێی بەڵگەکان دەرکەوت کە خۆی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر نەبووە بەڵام نەیشتوانیوە هۆکارەکانی ئەو هێرشەش بدۆزێتەوە. چونکوو ناوچەی هاویشتنی ئەو مووشەکانە، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو لەشکرە بووە.
بۆچوونی ئێوە