AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٣ ٢٠:١٠

لە سەفەر بۆ کوەیت؛

زەریف لەگەڵ ئەمیری نوێ و وەزیری دەرەوەی کوەیت دیداری کرد

زەریف لەگەڵ ئەمیری نوێ و وەزیری دەرەوەی کوەیت دیداری کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ کوەیت لەگەڵ ئەمیری نوێ و وەزیری دەرەوە دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران  بە نوێنەرایەتی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، بە مەبەستی دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ دەوڵەت و خەڵکی کوەیت بە بۆنەی کۆجی دوایی ئەمیر شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح سەفەری کوێتی کرد.

زەریف لەگەڵ شێخ نواف ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری نوێ و هەروەها ئەحمەد ناسر محەمەد سەباح وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد و وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی و هاودەردی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵبژاردنی ئەمیری نوێی کوێتی پیرۆزبایی کرد و لەسەر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ئەو وڵاتە جەختی کرد.

News ID 34307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha