بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییە خەوێندراوەکان لە کوردستان گەیشتووەتە 300 حاڵەت کە لە ئەو ژمارەیە 46 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.
ناوبراو وتیشی: سنە بە 132 کەسەوە زیاترین ڕێژەی خەوێندراوی هەیە و دێولان بە یەک کەسەوە کەمترین.
دکتۆر ڕەزاعی هەروەها لە مەرگی یەک نەخۆشی کۆرۆنایی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشییەی 483 ڕاگەیاند کە لە ئەو ڕێژەیە کەس لە 170 سنە، 94کەس لە سەقز، 43 کەس لە قوروە، 38 کەس لە کامیاران، 35 کەس لە بانە، 34کەس لە دیواندەرە، 31 کەس لە بیجاڕ، 28 کەس لە مەریوان و 10 کەس لە دێولان بوون.
بۆچوونی ئێوە