تورکیا بە چ شێوەیەک پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج

شرۆڤەکاران، هەواڵنێران و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە بەکارهێنانی بەربڵاوی تورکیا لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دژی پەکەکە هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا لە بەکارهێنانی بەربڵاوی تورکیا لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی پەکەکە هەواڵی داوە.

محەمەد حەسەن، فەرمانداری ناوچەی کوێستانی قەندیل بە ئەو هەواڵدەریەی ڕاگەیاندووە هەر ڕۆژە تورکیا لە ئاسمانی ناوچەکە گەشت دەدات. ئەو گەشتە بەربڵاوە لە ئاستێکدایە کە بۆ خەڵکی ناوچەکەش ئاسایی بووەتەوە.

بە پێێ نووسراوی ئەو هەواڵدەرییە، تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ بەکارهێنانی بەربڵاوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی دەست پێکرد و لەو ڕێگایەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو گرووپە دژبەرەی تورکیای کوشتووە.

چالاکانی خۆجەیی و شرۆڤەکارانیش دەڵێن تورکیا لە کاتی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی نوێ دژی پەکەکەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە جوونی ڕابردوو، بە شێوەی بەربڵاو لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەڵکی وەرگرتووە.

مەحما خەلیل لە بەرپرسانی باڵای نوچەی شەنگالیش بە هەواڵدەری فڕانس پرێسی وتووە بوردمانە ئاسمانییەکانی تورکیا کە هەندێکیان لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دەدرێت لە شەنگال بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکی ناوچەکە و ئێزییەکان ناوێرن بگەڕێنەوە.

نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری ڕێکخراوی خوێندنەوەکانی شەڕیش پێی وایە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەندامانی پەکەکە خێرا بناسرێنەوە و بکوژرێن و ئەوەش بە قازانجی تورکیایە.

سیبل دۆز، کارناسی بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سەبارەت بە هۆکاری بەکارهێنانی بەربڵاوی سوپای تورکیا لە ئەو جۆرە فڕۆکەیە وتوویە جۆری بیرقدار تی بی ٢ بەرهەمی تورکیا باشتر ئامانجەکان دەناسێتەوە، ٢٤ کاتژمێر بەکار دەهێنرێت، تێچووی لە چاو شەڕکەرێک وەکوو ئێف ١٦ ی بەرهەمی ئەمریکا کەمترە و ئەگەر لەلایەن پەکەکەوە بکرێتە ئامانج و دابخرێت بایەخێکی ئەوتۆی نییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەکەکە ناتوانێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی پێشکەوتوو بکڕێت و بە پڕچەک کردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بازرگانی ئەو کارەی دەست پێکردووە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەکەکەش بە هەواڵدەری فەڕەنسای وتووە تورکیا بەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ناوچەیەکی ئەمنی بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

ناوبراو جەختی کرد کە هێزەکانی پەکەکە توانیویانە ژمارەیەک لە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی قەندیل دابخەن.

سەرچاوەیەکی ئەمریکی پاگەندەی کردووە کە بەکارهێنانی بەربڵاوی تورکیا لە فڕۆکەی بێ فڕکەوان لە خاکی عێراق، تەنانەت هێزەکانی ئەمریکاشی لە ئەو ناوچە هێناوەتە تەنگ و بووەتە هۆی بێ باوەڕی.

News Code 34275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =