بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شوورا ئیسلامی وتی: ئێوە ئەمڕۆکە ئەمریکایەک کە گوسار دەخاتە سەر ئێران تا گۆشەگیری بکات خۆی گۆشەگیر بووە. ئەو وڵاتە وردەوردە دزەی سیاسی خۆیی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست داوە و لە کردەوەدا نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک دەست بخات. داعشی پێک هێنا و دەرفەتێکی بۆ دزە لە نێو شۆڕش دروست کرد و ئێمە بە بێ هیچ تێچوویەک ئەمریکامان شکست دا و بەدڵنیاییەوە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکەینە گۆڕستانی ئەمریکییەکان.
فەرماندەی گشتی سوپا جەختی کرد: ڕێگای سەربازی داخراوە و لە بنەڕەتدا شەڕ نایێتە ئاراوە. ئەوان ڕوویان لە شەڕی ئابووری و دەروونی کردووە. لێرە مەیدانی شەڕ، خاڵی ناوەندی هەوڵی ئێمەیە و ئەبێ هەوڵی خۆمان بدەین. ئەبێ شەو و ڕۆژ هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ تا لە بەرانبەر شەڕی ئابووری دوژمنەوە بوەستین.
Your Comment