AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٦ ١٤:١٩

سروە عەبدولواحید:

داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی دەسەڵاتداران

داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی دەسەڵاتداران

ژنە سیاسەتوانێکی کورد لە هەرێمی کوردستان لە بەر پەرەسەندنی گەندەڵی لە ناو بنەماڵەی بارزانی ڕەخنە لە ئەو بنەماڵە دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەبەق پرێس، سروە عەبدولواحید، ژنە سیواسەتوانی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی هەرێم، لە ڕەخنە لە بنەماڵە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان وتی: بنەماڵەی بارزانی لە نەوەدەکانەوە تا وەکوو ئەمڕۆ لەسەر هەرێمی کوردستان دەسەڵاتداری دەکەن و سەرچاوەکانی هەرێم لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار دێنن. ئەوان لە ئەو کاتەوە کە لە کەمپی کەرەج لە ئێران بوون، فڕۆکەی تایبەت و ملیارها دۆلار سەرمایەیان هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەمیشە باس لە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دەکەن، بەڵام نەمانبینی کە یەک جاریش بەرەوڕووی ببنەوە.

ئەو سیاسەتە عێراقییە لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی: داهاتەکانی هەرێم دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی دەسەڵاتدارەکانەوە، کەسانێک کە لە وڵاتانی جیاواز خانوویان کڕیوە و ملیارها دۆلار پارەیان هەیە.

News ID 34201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha