بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمانی سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژی هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا وتی: ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا گەیشتووەتە کەمتر لە ٤٠٠ کەس.
ناوبراو وتیشی: ئێمە زانیاری وردمان لە ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا هەیە. تەنانەت زانیاریمان لە ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە سووریا، عێراق و ئێران هەیە. ساڵی ڕابردوو ٢٠٠ تیرۆریست لە تورکیا چوونە دەرەوە. ئەمساڵیش ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە ٨٠ کەس. لە ناوخۆی تورکیاشەوە ئەمساڵ ٤١ کەس چوونەتە ڕیزی پەکەکەوە کە لە چاو ساڵانی ڕابردوو زۆر کەمە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعشیش وتی: لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕێگریمان کردووە لە ١٥٢ ئۆپراسیۆنی داعش لە ناوخۆی تورکیا.
Your Comment