بۆچی ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە کوردستانی سووریا زیاد کردووە

کارناسان پێیان وایە بەرز کردنەوەی ژمارەی هێز و جیهازاتی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بۆ پاراستنی هێزەکانی ئێستا بووە و گۆڕانکاریەکی بەرچاو لە دۆخی ئێستا لە ناوچەکە نابینرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا لەم دواییەدا لە کاردانەوە بە بەرەوڕوو بوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە کوردستانی سووریا، ١٠٠ هێزی سەربازی تری ناردووەتە ئەو ناوچە.

کارناسانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەو گۆڕانکارییە زۆر ورد وەسف دەکەن و پێیان وایە بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکان ئەوەندە نییە کە دۆخی ئێستای ناوچەکە بگۆڕێت و یان نیشاندەری ڕوانینی ئەمریکا بە کوردەکان بێت.

ساموئێل ڕامانی، لێکۆڵەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە زانکۆی ئەکسفۆرد لەو بارەوە بە گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیوز وتوویە ناردنی هێزی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کوردستانی سووریا نتوانێت دانوستانی نێوان تورکیا و سووریا سەبارەت بە ڕادەست کردنی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بە تورکیا لەلایەن ڕووسیاوە لە بەانبەر کشانەوەی تورکیا لە هەندێک ناوچەی ژێر چاوەدێری ڕووسیا بخاتە ژێر کاریگەرییەوە. ئەو بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزانە بەس هۆشدارییەکە بە ڕووسیا لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ئەمریکا لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

جۆ ماکرون، لێکۆڵەری سیاسەتی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەو بارەوە وتوویە بەس ١٠٠ هێز ئەویش بۆ ٩٠ ڕۆژ ڕەوانەی سووریا کراون و ئەو پرسەش بەس بۆ پاراستنی هێزەکانی ئێستای ئەمریکا لە کوردستانی سووریایە.

News Code 34140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =