کام وڵاتانی جیهان یارمەتیدەری سەددام بوون لە هێرش کردنە سەر ئێران

لە ماوەی شەڕی سەپێندراودا وڵاتانی جیاواز یارمەتی دارای و سەربازی و ...عێراقیان دا کە بە کورتی ئاماژەی پێدەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەم ڕاپۆرتەدا کورتەیەک لە ئەو یارمەتی و پاڵپشتییانە کە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە خرایە بەردەستی سەددام لە هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراو شی دەکرێتەوە.

وڵاتانی پاڵپشتی عێراق:

ئەلف. ئەمریکا

گرینگترین هاندەری سەددام بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، ئەمریکا بوو. ئەمریکییەکان بە ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران دەستیان لە سەرچاوە گەورە نەوتییەکانی ئێران کورت بووبووەوە، دەستبەجێ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هەول دوژمنایەتی و هێرشیان دا. هێرشی سەربازی لە بیابانی تەبەس کە بە یارمەتی خودا شکستی هێنا، کوودەتای نوژە و دەیان پیلانی دیکە لە هەولەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بوو.

کاتێک کە ئەمریکییەکان لە هەموو ئەو پیلانگەلە شکستیان هێنا، سەددامیان هان دا کە هێرش بکاتە سەر ئێران.

لە ساڵی دووهەم و کاتێک کە سوپای ئیسلام، هێزە داگیرکارەکانی لە خاکی خۆی دەرکرد، دەوڵەتی ئەمریکا هاوکات چوار ئۆپراسیۆنی بۆ پاڵپشتی لە سەددام و لە دژی ئێران دەست پێکرد:

١-ئۆپراسیۆنی ئێستانچ: هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ ناساینەوەی سەرچاوەکانی هاتنی چەک و ڕێگری لە ناردنی جیهازاتی سەربازی بۆ ئێران

٢- ئۆپراسیۆنی دارایی: هەوڵ بۆ دابین کردنی پێداویستییە داراییەکانی عێراق لە ڕێگای کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە.

٣- ئۆپراسیۆنی هەواڵگری: بردنی هەواڵی سەربازی لە ئێرانەوە بۆ عێراق.

٤- ئۆپراسیۆنی دژە ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: ئیدانە کردنی ئێران لە ئەو ڕێکخراوەگەلە و ڕێگری لە گواستنەوەی قسە ڕاستەکانی ئێران بە وڵاتانی دیکە.

ب. سۆڤییەت

بەشی گەورەی چەکی پێویستی عێراقییەکان لە ماوەی شەڕ لەلایەن سۆڤییەت دابین دەکرا. ئەو وڵاتە بە بەدەستەوە بوونی جیهازات و ئامیری جەنگی مۆدێڕن، یارمەتی زۆر گەیاندە سەددام.

پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی، کۆپتەر، تانک و چەکی دیکە لە ئەو چەکانە بوون کە شەورەوی لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕ دەیدایە عێراق.

فەرماندەکانی سوپای ڕووسیا بە ئامادەبوون لە سوپای عطراق، وێڕای پەروەردەی سەربازی فەرماندە عێراقییەکان، ڕێگای بەرەوڕوو بوونەوەی گیانفیداکانی ئیسلام و هیرش بۆ سەر ئیرانیان پێیان نیشان دەدا.

ج. ئەورووپا

دوو وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا زیاتر لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، پاڵپشتیان لە عێراق کرد. فڕۆکەی سوپر ئێانداردو مووشەکی لەیزری کە لە دوایین دەستەوکەتکانی پیشەی سەربازی فەڕەنسا بوو، خرایە بەردەستی سوپای عێراق. فڕۆکەکانی سوپر ئێتاندارد بەهۆی نرخی زۆر، بە کرێ دەخرایە بەردەستی سوپای عێراق .

کاتێک کە هەموو ئەم یارمەتیگەلە نەیتوانی سوپای شکست خواردووی سەددام ڕزفار بکات، ئەڵمانیا بە ناردنی مادەی کیمیایی هاتە هانای سەددامەوە و ئەو توانی ٦٠٠٠ تۆن بۆمبی کیمیایی دژی خەڵکی ئێران بەکار بهێنرێت. سوپای سەددام ١١٠٠ کەسی لە شاری سەردەشت و شوێنەکانی تری ئێران و ٥٠٠٠ کەسی لە شاری هەڵەبجە بەبەکارهێنانی ئەو چەکانە شەهید کرد.

وڵاتانی ئیتالیا و بەلژیک بە ناردنی مووشەکی پێشکەوتووی دژە زرێ و یارمەتی بە عێراق لە چێ کردنی تۆپخانەی دوورهاوێژ و بەشەکانی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە، لە پاڵپشتەکانی عێراق بوو.

د. وڵاتانی عەرەبی

ئەو وڵاتانە بە زیاترین سەرچاوەی نەوتی و گازی جیهان، گەورەترین پشتیوانی عێراق لە بواری دارایی و هێزی مرۆییەوە بوون.

هەبوونی ئەسیرگەلێک لە سەربازانی وڵاتانیئۆردۆن، میسر، مەراکش، سوودان سوومالی و ولاتانی عەرەبی کەنداوی فارس نیشاندەری ناردنی هێزی مرۆیی لەلایەن ئەو وڵاتنەوە بۆ عێراق بوو.

ئاسمانی ئەو وڵاتانەش لە ماوەی شەڕدا لە ئیختیاری عێراق بوو و فڕۆکە عێراقییەکان بۆ هێرش بۆ سەر ناوچە هەستیارەکان لە کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز و پارێزگا باشوورییەکانی ئیران، لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە کەڵکیان وەردەگرت.

ه. وڵاتانی دیکە

وڵاتگەلێک وەکوو برازیل و ئەڕژەنتین کە لە پیشەی سەربازی لە ئەو سەردەمە پێشکەوتوو بوون، چەکیان دەدایە عێراق. هەندێک لە وڵاتەکانیش یان توانای یارمەتیدانی عێارقیان نەبوو، وەکوو وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەفریقایی یان ئەوەی کە بێ لایەن بوون وەکوو تورکیا و پاکستان.

لە سەردەمی شەڕدا ٥٠ وڵاتی جیهان بە شێوەی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی سەددام بوون. بەس چەند نموونی ورد دەهێنینەوە تا پرسەکە زیاتر ڕوون ببێتەوە؛ ئەمریکا لە سەرەتای شەڕدا وتی کە ڕاستەوخۆ پالپشتی لە سەددام ناکەم، بەڵام ئیمام خومەینی لە هەمان سەرەتاوە وتی سەددام شێتە کە پیاوی ئەمریکا و دواتر بە دەرکەوتنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و میسر دەرکەوت کە هەر بەو جۆرە بووە.

لە کەربەلای ٤ و ٥ شەورەوی ١٥٠ تانکی خستە بەردەستی عێراق؛ فەڕەنسییەکان یەکەم فڕۆکەی دوورهاوێژی خۆیان دایە عێراق و ئەڵمانییەکان لە بواری کیمیایی و ناڤۆکی هەم چەک و هەم تەکنۆلۆژیاکەیان دایە عێراق. کوێت، ئیمارات و عەرەبستان هەر ساڵ پێکەوە ٨٠ ملیار دۆلار یارمەتی سەددامیان دا لە حاڵێکدای ەکە ئێمە سەردەمی شەڕدا ساڵانی بەس ٧ ملیار دۆلار داهاتمان هەبوو و ئەوەش لە بەراورد لەگەڵ یەک نیشانی دەدات کە ئێمە لە بەرانبەر ئەوان چ دۆخێکمان هەبوو و تەنیا بە وەستان و جەهاد و هەوڵ بوو لە لە بەرانبەر ئەوانەوە وەستاین و سەرکەوتین.

News Code 34139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =