یاری ئەمریکا بە پرسی کورد بۆ ناوچەکە کارەساتبار دەبێت

وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو شێوازی سیاسەتەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کوردانی سووریا گرتوویەتەبەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو شێوازی سیاسەتەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کوردانی سووریا گرتوویەتەبەر و رایدەگەیەنێت کە ئەنجامەکەی بۆ گشت ناوچەکە کارەساتبار دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بە ئاژانسی "سبۆتنیک" راگەیاندووە: یاریکردن بە پرسی کوردەوە لەناوچەکە یارییەکی مەترسیدارە.

دەشڵێت: وڵاته‌که‌ی له‌ دۆخی رۆژهه‌ڵاتی فورات لە باکووری سووریا کە بەدەست کوردەکانەوەیە نیگه‌رانه‌ و ئه‌مه‌ریکا هانی هێزه‌ کوردییه‌کان دەدات کە بەرەو دابەشکردنی سووریا بڕۆن.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئه‌مه‌ریکا کورد له‌ دژی حکوومه‌تی سووریا هان ده‌دات و رێگه‌ نادات کورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له‌ ناوچه‌که‌ کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه.

وەزیری دەرەوەی روسیا جەختیکردەوە: ئەو مەترسییە تەنیا بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا نیە، بەڵکوو ئەو رەفتارانەی ئەمەریکا "ئەگەری تەقینەوە"ی پرسی کورد له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌ زیاد ده‌کات.
 

News Code 34101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =