درەوشانەوەی فیلمی کوردی "بارگران" لە فێستیڤاڵی تورکیا

کورتە فیلمی "بارگران" بەرهەمی یەلماز ئوزدیل خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ٣١ ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئەنقەرەی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی " بارگران" بەرهەمی یەڵماز ئوزدیل دەرهێنەری کوردی تورکیا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ٣١ ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنقەرەی بردەوە.

بارگران کە لە شاری ماردین بەرهەم هاتووە چیرۆکی کەسێک بە ناوی ئاودل دەگێڕێتەوە کە کە لەگەڵ خوشکەکەی کە لە کوردستانی سووریاوە گەڕاوەتەوە، هەوڵ دەدەن بنەماڵەکەیان ئیدارە بکەن.

ئوزدیل لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو خەڵاتە وتی: ئەمە ٢٢ هەمین خەڵاتە کە بارگران وەریدەگرێت. لە ٦ فێستیڤاڵ کە لە ناوخۆی تورکیا بەڕێوە چووە لە ٤ فێتستیڤاڵی بارگران خەڵاتی وەرگرتوو بە ئەو فیلمەوە دەرکەوت کە فیلمێکی کوردیش دەتوانێت چ لە ناوخۆی تورکیا و چ لە بواری نێودەوڵەتی خەڵات وەربگرێت.

ئەو فیلمە تا بە ئەمڕۆ لەلایەن ٨٧ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتییەوە قبووڵ کراوە. لە ڕێکەوتی ٢٣ ی مەی ٢٠٢٠ یش لە فێستیڤاڵی فیلمی بارسێلۆن خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بیانی بردەوە.

News Code 34021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =