ڕەزامەندنی ڕێبەری ئێران بە بەردەوامیی دادگای گەندەڵانی ئابووری

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وڵامی داخوازییەکی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران سەبارەت بە دادگای تایبەتی دۆسیە ئابوورییەکانی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وڵامی داخوازیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە بەردەوامیی چالاکی بەشی تایبەتی دادگای شۆڕش بۆ تاوتوێی دۆسیەی گەندەڵی ئابووری بە لە بەرچاو گرتنی هەندێ چاکسازی، ڕەزامەندنی دەربڕی.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە ئاماژە بە دۆخ و زەروورەتەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم دادگاییانە ڕایگەیاندووە کە پێویستیە یاساییەکان بۆ بەرەنگاریی گەندەڵی بەم زوانە پێشکەشی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی  دەکرێت.

News Code 33962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =