خێرخوازێک قوتابخانەیەکی لە سەقز کردەوە

لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسان، بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ٦ ژووری خێرخوازی خوالێخۆشبوو حاجی ناسر موحەمەدی لە سەقز دانرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی خێرخوازی خوالێخۆشبوو حاجی ناسر موحەمەدیی کە بە ئامادە بوونی پارێزگار و فەرمانداری شاری سەقز، بەرپرسی گشتی ئاوەدان کردنەوە، تەیار کردنی قوتابخانەی پارێزگا، سەرۆکی کۆگای خێرخوازانی بواری قوباخانەی پارێزگا بەڕێوە چوو، دانا.

عارفی وتیشی: بەشێکی زۆر لە پێکهاتەی کەشی پەروەردەیی ئەو شارە لە مەودای کاتی نێوان ساڵانی ٤٧ تا ٦٤ کراوەتەوە و ئەو بابەتە پێویستی بە هەوڵ و دڵسۆزی زیاتری خێرخوازەکانی قوتابخانە کردنەوە هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوو نزیک بە ١٠٠ قوتابخانە لە شاری سەقز کراوەتەوە، درێژەی دا: سەرەڕای ئەوەی کە کردنەوەی قوتابخانە لە بواری خێرخوازەکان گەشەی باشی هەبووە، بەڵام بە پێی بەرز بوونەوەی ژمارەی حەشیمەتی ئەو شارە، ئەو ڕێژە لە قوتابخانە کردنەوە بۆ ئەو ژمارە حەشیمەتە بەس نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو قوتابخانە ٦ ئۆدەییە لە زەوینێک بە ڕووبەری ١٩٠٠ مەتری دووجا و لە ژێربینای ٧٢٠ مەتری دووجا لەلای قوتابخانەی خوالێخۆشبوو ئەبازەری بە هەوڵی بنەماڵەی خێرخوازی خوالێخۆشبوو حاجی ناسر موحەمەدی دەکرێتەوە.

News Code 33713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =